ژنانی قەندیل؛ ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی چالاکیی هەڵوێستێکی ئەخلاقیە

قەندیل

ژنانى قەندیل ئاماژەبەوەدەکەن، کەجەکە بەو هەڵوێستە پێوانی ئینسانی و ئەخلاقی خۆی بەجێگەیاند بەڵام، دەوڵەتی فاشیستی تورک هەر ڕۆژ هێرشەکانی بۆسەر گەلی کورد زیاتر دەکات، دەشڵێن، پێویستە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەرامبەر هێرشەکانى تورکیا بێنە دەنگ.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلەی ڕێختەر بەشێك لە ناوچەكانی باكووری كوردستان، توركیا، ڕۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند.

ڕۆژی ١٠ی هەمان مانگ جەمیل بایک هاوسەرۆکى کەجەکە ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە، جگە لە دەربڕینی هاوخەمی و پشتیوانى بۆ قوربانیان و لێقەوماوانى بومەلەرزەکە هاوکات بڕیاری سەرجەم چالاکییەکانیدا بەهۆی ئەو بومەلەرەزەیە، ڕاشیگەیاند، ئەوان هیچ چالاکییەک ناکەن و تەنیا لە دۆخی بەرگرییدا دەمێننەوە، ئەم بڕیارەی کەجەکە کاردانەوەى زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لەسەر ئاستی جیاوازی کۆمەڵگەى باشووری کوردستان پێشوازی لێکرا، هەر لەو چوارچێوەیەدا ژنانی قەندیل پاڵشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە دەردەبڕن و دەڵێن، هەڵوێستی کەجەکە هەڵوێستێکی ئینسانی و ئەخلاقیە.

ڕوناهی حسێن

ڕوناهی حسێن، ژنێکی دانیشتوی بناری قەندیلە و دەربارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن کەجەکەوە وتی: کەجەکە بەو هەڵوێستە پێوانی مرۆڤایەتى و ئەخلاقی خۆی بەجێگەیاند، بەڵام، دەوڵەتی فاشیستی تورک هەر ڕۆژ هێرشەکانی بۆسەر گەلی کورد زیاتر دەکات، ئەوەش ترس و شکست و کۆتایی ئەو دەوڵەتە نیشان دەدات، لەبەرامبەر هەڵوێستی گەلی کورد و شکستی  گەورە لەبەرامبەر بەرخۆدانەکانی گەلی کورد.

وتیشی، ئێمە ئەوهەڵوێستەی کەجەکە بەرز و پیرۆز دەنرخێنین و تا کۆتایی پشتیوانی لێدەکەین، حەزمان دەکرد، کە پێواژۆی ئاشتی بێتە ئاراوە لە باکووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڵام بەداخەوە ئەردۆغان ئەو هیوایەی تێک شکاند و داگیرکەری نامرۆڤبوونی خۆی سەلماند.

سەروین جەلال ژنێکی دیکەی بناری قەندیلە و دەڵێت: کەجەکە هەڵوێستێکی مرۆڤایەتى هەبوو، کە ئاگر بەستی ڕاگەیاند، بەڵام، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشەکانی بەردەوامکرد بۆسەر گەلی کورد، لە کاتێکدا کە هەزاران کەس لەژێر دار و پەردوی بینا ڕوخاوەکاندا بوون بەهەزاران کەس بوونە قوربانی لەوکاتەشدا دەوڵەتی تورک بەردەوامی بە هێرشەکانی ئەدات بۆسەر گەلی کورد.

سەروین جەلال

ئەو هاوڵاتیە دوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخرواوەکانی مافی مرۆڤ کرد، کە ڕێگری بکەن لە هێرش و داگیرکاریەکان و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیای و فۆسفۆر لە بەرامبەر گەلی کورد و چیتر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستان هەبێت.

ش. ئـ

Comments are closed.